هەواڵ
دواین نرخی دۆلارو نەوت
ئێوارەی ئەمڕۆ 14ی 2ی 2018، لەكاتی داخستنی دەرگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێمی كوردستان، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی دابەزی و نرخی نەوتیش لەبازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوەبینی.

نوسینگەی سندی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان لەشاری سلێمانی نرخی دراوەكانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كە بەمشێوەیەیە:

100دۆلاری ئەمریكی 123 هەزارو 550 دینار.

100یۆرۆ 152 هەزار دینار.

100پاوەن 170 هەزارو 500 دینار.

100هەزار تمەنی ئێرانی 26 هەزار دینار.

100لیرەی توركی 33 هەزارو 500 دینار.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بەدیناری عیراقی 123 هەزارو 700 دینار بوو.

لەلایەكی دیكەشەوە، بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردووە، بەشێوەیەك كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 62 دۆلارو 34 سەنت دابەزیوە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلارو 81 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


SNN:

بەشی هەواڵ

  3 مانگ پێشتر - Feb 14 2018 5:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.