هەواڵ
بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ روبەڕوی رەخنەدەبێتەوە
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی شۆڕكردنەوەی هەندێك لەدەسەڵاتە كارگێڕی و داراییەكانەوە بۆ پارێزگاكان هاتەدەنگ و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رەخنەی تونددەگرێت و رایدەگەیەنێت"چەند دەسەڵاتێكی زۆركەم و سادە بۆ پارێزگاكان شۆڕكراوەتەوە و بەمە ناوترێت لامەركەزییەت".

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، سیستمی لامەركەزی لەهەرێم دەخاتەبواری جێبەجێكردنەوەو چەند دەسەڵاتێكی كارگێڕی و دارایی بەپارێزگارەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان دەدات.

ئەنوەر تاهیر جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەSNNی راگەیاند: پێشتر وەكو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەیەكمان سەبارەت بە لامەركەزییەتی كارگێڕی و دارایی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كرد، بەڵام ئەوەی ئێستا بڕیاری لێدراوە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتێكی زۆركەمە بۆ پارێزگا و یەكە ئیدارییەكانی سەر بەوەزارتی ناوخۆ.

وتیشی"دەسەڵاتی مۆڵەتی بە موچەی مانگێكی فەرمانبەران شۆڕكراوەتەوە كە پێشتر ئەم دەسەڵاتە هەر لای پارێزگار هەبووە، بۆیە ئێمە لامەركەزییەتی كارگێڕی و دارایی تەواومان دەوێت بۆ سەرجەم پارێزگاكان و داوا دەكەین واز لە رۆتیناتی یاسای خزمەتی شارستانی بهێنرێت و دەسەڵاتەكان شۆڕبكرێتەوە خوارەوە".

ئەوەشی راگەیاند: ئەو دەسەڵاتانەی دراوە بە پارێزگارەكان سادەن و بەڕێوەبەری فەرمانگەیەكیش دەتوانێت ئەو كارانە بكات و بەمە ناوترێت لامەركەزییەت.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 6:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.