هەواڵ
دواین زانیاری لەسەر 37 پێشمەرگە دیلەكەی لای داعش
دەنگۆی حكومدانی پێشمەرگەی دیلەكانی لای داعش لەلایەن حكومەتی عیراقەوە رەتدەكرێتەوە، ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق رەتیكردۆتەوە هیچ پێشمەرگەیەكی دیلی لای داعش لەزیندانەكانی عیراقدا بێت و حكومدرابێت.

زانا رۆستایی ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لەكەناڵێكی ئاسمانییەوە زانیاری ئەوە بڵاوكرایەوە گوایە 37 پێشمەرگەی دیل كە پێشتر لەلایەن داعشەوە لەحەویجەو لەموسڵ دەستگیركرابوون، لەلایەن دەسەڵاتدارانی عیراقەوە دەستگیركراون و زیندانی كراون و حكومدراون، بەدواداچوونمان بۆ ئەو زانیارییانە كرد لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەرییەوە رەتكرایەوە.

وتیشی"ئەمڕۆ لەكۆبوونەوەماندا لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراقی پرسیاری ئەو 37 پێشمەرگە دیلەمان كرد، لەوەڵامدا ئەو دەنگۆیانەی رەتیكردەوەو ئاماژەی بەوەكرد هیچ پێشمەرگەیەك لەزیندانەكانی عیراقدا نییەو لەلایەن هیچ دادوەرێكی ئێمەوە هیچ كەیسێكی لەوشێوەیە نییە".

راشیگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق پێیڕاگەیاندین ئەگەر هەر زانیارییەكتان هەیە ئاگادارمان بكەنەوە بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆ بكەین.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

  6 مانگ پێشتر - Feb 14 2018 7:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.