هەواڵ
عیراق لێبڕین لەموچەی فەرمانبەران هەڵدەوەشێنێتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی لێبڕین لەموچەی فەرمانبەرانی عیراق، بەهۆی ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2018 پەسەند نەكراوە.

مەهد عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق وەڵامێكی نووسراوێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی داوەتەوە، لەبارەی لێبڕینی لەموچەی فەرمانبەرانی عیراق و پشتیوانی خۆی بۆ نووسراوەكەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەربڕیوە، بەوەی كە پێویستە لێبڕین لەموچەی فەرمانبەرانی عیراق بەردەوامی پێنەدرێت و رابگیرێت، بەوپێیەی یاسای بودجە بۆماوەی ساڵێكەو بەكۆتاییهاتنی ساڵ ئەویش كۆتایی پێدێت.

بەگوێرەی یاسای بودجەی 2017، هەر فەرمانبەرێكی عیراق بڕی 3.8لەموچەی بنەڕەتی دەبڕدرا و پارەكەش بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی و ئاوارەكان خەرجدەكرا.


SNN:

بەشی هەواڵ

  3 مانگ پێشتر - Feb 14 2018 8:41PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.