هەواڵ
وردبینیكردن لە وەزارەتێكی دیكە دەستیپێكرد.."موچەیان زیاد دەكرێت"
وردبینیكردن لە لیستی موچەی وەزارەتێكی دیكەی حكومەتی هەرێم دەستیپێكردو بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمیش رایدەگەیەنێت"تەواوی زانیارییەكانمان خستۆتە بەردەستی لیژنەكە"و دەشڵێت"ئەگەر موچەی وەزارەتەكەیان هاوتای عیراق بكرێت، ئەوە موچەكانیان زیاد دەكات".

هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، بەSNNی راگەیاند:ئەمڕۆ 14ی 2ی 2018، لیژنەیەكی بەغدا بۆ وردبینیكردن كە لە سێ كەس پێكهاتبوون سەردانی وەزارەتی كارەبایان كردو لەگەڵ تیمێكی وەزارەتەكە كۆبوونەوەو داتاكانی تایبەت بەلیستی موچەو میلاكات و بایۆمەتری فەرمانبەرانیان خرایە بەردەست.

وتیشی"ئەو لیژنەیە بەهەمان میكانزمی وەزارەتەكانی تر دەست بەوردبینیكردن لە لیستی موچەی وەزارەتی كارەبا دەكەن و دواتر بەڕێژەی(20% بۆ 30%) نمونە وەردەگرن، بەڵام هیچ كاتێكیان بۆ كۆتاییهێنانی كارەكانیان دیارینەكرد و تەنها ئەوەیان وتووە كە دوای كۆتاییهاتنی پڕۆسەكە، راپۆرتی خۆیان بۆ لیژنەی باڵا لە بەغدا بەرز دەكەنەوە".

بەوتەی بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم، رێژەی دەرماڵەی كارمەندانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان لە(30%)یە، بەڵام لە عیراق (75%)، بۆیە ئەگەر موچەی هەرێم و بەغدا یەكسان بكرێت، ئەوە دەرماڵەی موچەخۆرانی وەزارەتی كارەبا زیاد دەكات، بەڵام نازانین ئایا موچەكان هاوتا دەكرێن یان نا.


SNN:

ئەركان جەبار

  3 مانگ پێشتر - Feb 14 2018 9:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.