هەواڵ
كۆمسیۆن داتایه‌كی‌ مه‌ترسیدار راده‌گه‌یه‌نێت
لقی‌ هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی رایده‌گه‌یه‌نێت پێویست بوو ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌ به‌راورد به‌كاتی ریفراندۆم زیادی بكردایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ زیاتر له‌ 35هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌هه‌ولێر كه‌مییكردوه‌.

ئه‌مڕۆ 12ی‌7ی‌2018، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، ئارام نه‌جمه‌دین به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی رایگه‌یاند: له‌هه‌ولێر ده‌ستكراوه‌ به‌نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بنكه‌كانی سنوری پارێزگاكه‌ كه‌ له‌53 بنكه‌وه‌ زیادكراوه‌ بۆ 76 بنكه‌و له‌ئه‌مه‌شدا ژماره‌ی‌ دانیشتوان به‌پێی زۆری ژماره‌ی ده‌نگده‌ران ره‌چاوكراوه‌.

وتیشی:  له‌هه‌ولێر له‌كاتی ریفراندۆم یه‌ك ملیۆن و 148هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌پێی تۆماری نوێ له‌ئێستادا یه‌ك ملیۆن و 112هه‌زار ده‌نگده‌ر ماوه‌ته‌وه‌، پێویست بوو له‌كاتی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ به‌هۆی تۆماركردنی‌ ته‌مه‌نی نوێ ئه‌وانه‌ی مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌ ژماره‌ی ده‌نگده‌ر زیادی بكردایه‌، به‌ڵام كۆمسیۆن هه‌وڵیداوه‌ تۆماری ده‌نگده‌ران پاك بكاته‌وه‌و ناوی مردوان و دووباره‌و ئه‌وانه‌ی سه‌رو 90 ساڵین لابراوه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ زیاتر له‌ 35هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌هه‌ولێر كه‌مییكردوه‌،  دوای‌ ده‌ركردنی‌ ناوی مردوان و دووباره‌.


SNN:

ئارام سه‌رحه‌د

  2 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 11:57AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.