هەواڵ
كچێك ئاگری‌ له‌خۆی‌ به‌رداو گیانی‌ له‌ده‌ستدا
دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو ته‌رمی‌ كچێك گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتیی ڕانیه‌و دایكی‌ كچه‌كه‌ش ئاشكرایكردوه‌، "كچه‌كه‌م نه‌وتی‌ كردوه‌ به‌خۆیداو خۆی‌ سوتاندوه‌"، پۆلیسیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌".

ڕائید شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین به‌SNNی‌ وت:"كاتژمێر 11ی‌ شه‌وی ڕابردووته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ به‌ناوی (ڕ.ز.ق) دانیشتوی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ سه‌ربه‌ قه‌زای ڕانیه‌ كه‌ پیشه‌ی خوێندكاره‌ به‌سوتاوی گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشی ڕانیه‌".

وتیشی‌:"ده‌ستبه‌جێ ئه‌فسه‌ری ئێشكگری به‌شی پۆلیسی ڕانیه‌و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان‌و بنكه‌ی پۆلیسی بیتوێن، گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌و ڕێكاری یاسایی گیرایه‌به‌رو په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌".

به‌وته‌ی دایكی كچه‌كه‌ كه‌ بۆ پۆلیس قسه‌یكردوه‌، "ڕوداوه‌كه‌ له‌كاتێكدابوه‌ كه‌ كچه‌كه‌یان به‌ناوی ئیشكردنی ناوماڵ چۆته‌ سه‌ربان، به‌ڵام له‌وكاته‌دا له‌ته‌نكی نه‌وته‌وه‌، نه‌وتی كردوه‌ به‌خۆیداو گڕی له‌خۆی به‌رداوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

به‌وته‌ی‌ ڕائید شۆڕش، ته‌رمی كچه‌كه‌ به‌ڕێكراوه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه‌و به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكیش ڕێژه‌ی سوتانه‌كه‌ی له‌ 100% بوه‌، دوای ئه‌نجامدانی توێكاریش ته‌رمه‌كه‌ ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌و له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ش كه‌س ده‌سگیرنه‌كراوه‌.


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

  2 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 1:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.