هەواڵ
موچه‌ی‌ ئه‌م توێژه‌ش پێشده‌خرێت..ده‌خرێته‌ ڕیزبه‌ندی‌ یه‌كه‌م
وه‌زیری‌ دارایی به‌ڵێنێك به‌كه‌مئه‌ندامان ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مه‌ودوا هه‌موو مانگێك له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مامۆستایان، موچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامانیش دابه‌شده‌كرێت، سكرتێری‌ یه‌كێتیه‌كه‌ش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

سامان حسێن سكرتێری‌ یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستان له‌ئه‌كاونتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك، ناوه‌ڕۆكی‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی‌ وه‌زیری‌ دارایی ئاشكراكردوه‌و نوسیویه‌تی‌:"ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری‌ دارایی په‌یوه‌ندیی پێوه‌ كردم و پێیڕاگه‌یاندم، له‌مه‌ودوا مانگانه‌ موچه‌كانتان له‌گه‌ڵ مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت".

وتیشی‌:"ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11:34 خوله‌كی‌ پێشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێز (كاك ڕێباز حه‌ملان) وه‌زیری‌ دارایی په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردم و چه‌ند به‌ڵێنێكیشی‌ پێداین".

ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، "وه‌زیری‌ دارایی به‌ڵێنیدا له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مامۆستایان ڕاسته‌وخۆ مانگانه‌ موچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامانیش دابه‌شبكرێت، هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌ به‌دواوه‌ كه‌مئه‌ندامان له‌لیستی‌ یه‌كه‌می‌ موچه‌ ده‌بن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناكه‌وێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 2:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.