هەواڵ
شارەوانی لەبارەی بەنزینخانەكەی سلێمانیەوە هاتەدەنگ
بەهۆی مەترسی بۆسەر ئاوی سەرچنار لێكۆڵینەوە لەبەنزینخانەیەكی سلێمانی دەكرێت، بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، "لیژنەكەمان دەستبەركاربوەو هەركاتێك ڕاپۆرتی لیژنەكە بگات، ئاراستەی پارێزگاری دەكەین و ئەوان بڕیاری كۆتایی دەدەن".

عەباس ئەكرەم بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "بەنزینخانەكە مۆڵەتی هەمولایەنێكی وەرگرتوە تەنها ئاوی ژێرزەوی نەبێت، دوێنێ بەڕەسمی ئێمەیان لێ ئاگاداركردەوەو لیژنەمان بۆ پێكهێناوەو بەدواداچونی زانستی بۆدەكەین و بڕیاری كۆتایی لای ئێمە نییەو تەنها ڕاستییەكان دەخەینەڕوو".

وتیشی:"لیژنەكەمان دەستبەكاربون و داتا زانستیەكانیان كۆكردۆتەوەو داڕشتنەوەكەی ماوە، من داوای دوو شتم لەلیژنەكە كردوە ئەوانیش لەڕوی زانستیەوە ڕونكردنەوەم پێبدەن و چارەسەرەكانم بۆ دابین بكەن، بەڵام هەموی بەدیكۆمێنتی ڕەسمی بێت و چاوەڕوانی وەڵامم".

ئاشكراشیكرد، "ماوەی ٤٨ سەعات دانراوە بۆ كاری لیژنەكەو هێشتا ماوەكەی ماویەتی، هەركاتێك ڕاپۆرتی لیژنەكە بگات ئاراستەی پارێزگاری دەكەین و ئەوان بڕیاری كۆتایی دەدەن".

لەلایەكی دیكەشەوە یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەی تەواو لەبەنزینخانەكە كراو دەرئەنجامەكان دەركەوتن، پارێزگاری سلێمانی هەر فەرمانێك بەئێمە بكات جێبەجێیدەكەین، بڵێ بیڕۆخێنن ئەوە دەڕۆین دەیڕوخێنین و یان مۆڵەتی 10 ڕۆژی بۆ دادەنێین تاوەكو لایبەرێت".


SNN:

هەورامان هاشم

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2018 3:44PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.