هەواڵ
سەركردایەتیەكی یەكێتیی: ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێك نییە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی پلان و گەلەكۆمەكانی سەر حزبەكەی ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە، "بەناوی ناوی یەكێتیی و (مام جەلال)ەوە كەسانێك داهاتێكی زۆریان كۆكردەوەو چەندین پۆستیان دەستكەوت و پیلانیان دژی گێڕا"، دەشڵێت:"یەكێتیی ڤیتۆی لەسەر هیچ لایەنێك بۆ پێكهێنانی حكومەت نییە".

نەسروڵڵا سورچی ئەندامی سەركردایەتی  یەكێتیی لەڕاگەیەنراوێكدا چەندین پلان و گەلەكۆمەو تانەی ناوخۆیی و دەرەكی ئاشكرادەكات لەدژی یەكێتیی و ڕایدەگەیەنێت، "سەرباری ئەو پیلانانەی لەدژی ئێمە گێڕدران، بەڵام ئێمە بەهێزو خۆڕاگربوین، چونكە ئەوە حزبەكەی ئێمەیە لەناو جەستەی جەماوەردا لەدایكبوە".

سورچی ڕەخنەی توندی ئاراستەی ئەوكەسانەش كرد كە دەیانەوێت لەیەكێتیی بدەن، ئەو وتی:"ئەوكەسانە دوای ئەوەی بەناوی یەكێتیی و (مام جەلال)ەوە داهاتێكی زۆریان كۆكردەوەو چەندین پۆستیشیان دەستكەوت".

ئەوەشی ڕونكردەوە، "چەندین دەستی نهێنی ناوخۆیی و دەرەكی هەوڵیاندا لەیەكێتیی بدەن، بەڵام دوای سەركەوتنە گەورەكەی یەكێتیی لەهەڵبژاردنی 12ی ئایاری ڕابردوو بەتایبەت دوای ئاشكراكردنی ئەنجامەكان و بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەكەركوك كە چەند لایەنێك هەوڵیاندا تۆمەتبارمان بكەن بەڕادەستكردنی ئەوشارە بەحەشدی شەعبی و سوپای عیراق، بەڵام حزبی مام جەلال ڕەسەنەو لەدەرەوەی سنورەكان لەدایكنەبوە".

نەسروڵڵا سورچی لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ SNN نێردراوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، "هەندێك لایەن ویستیان لەهەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان لەیەكێتیی بدەن و پەیوەندی بەردەوامیان هەبوو  لەگەڵ چەند لایەنێكی دەرەكی و ناوخۆیی كەمكردنەوەی كورسیەكانی یەكێتیی بەتایبەت لەكەركوك و سلێمانی".

سورچی ڕەخنەی توندی ئاراستەی ئەوكەسانەش كردو وتی:"ئەوانە خائینی نان و خوێن، ئەوەی زیاتر ئێمە ئازاردەدات ئەوەیە، زۆربەی ئەو سكاڵاو تۆمەتانەی ئاراستەی ئێمە كران لەلایەن ئەوانەبوو كە سەربەرزیی و شكۆی خۆیان لەژێر خێمەی یەكێتی بونیادناو چەندین پلەو پۆستیان لەبەغداو كوردستان وەرگرت، بەڵام دوای پڕبونی گیرفانەكانیان لەپارەو پۆست لەحزب جیابونەوەو دەستیانكرد بەتۆمەت بەخشینەوە".

سەبارەت بەپرۆسەی سیاسیی عیراق و هەڵوێستی یەكێتی، سەركردایەتیەكەی یەكێتیی جەختدەكاتەوە، "یەكێتیی ڤیتۆی لەسەر هیچ حزب و لایەنێكی دیاریكراو نییە بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەپێچەوانەوە پێشوازی لەهەر دەستپێشخەرێك دەكەین بۆ پێكهێنانی حكومەت، ئەوەی لای یەكێتیی گرنگە ئەوەیە حكومەتێكی شەراكەتی نیشتیمانی بێت".


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2018 4:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.