هەواڵ
كۆمسیۆن روونكردنەوە لەبارەی بودجەی هەڵبژاردن دەدات.. "گرێبەست نەكراوە"
كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، روونكردنەوە لەبارەی بودجەی تەرخانكراو بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی هەرێم دەدات و وتەبێژی كۆمسیۆنەكەش رەتیدەكاتەوە گرێبەست بۆ كڕینی ئامێری ئەلیكترۆنی دەنگدان كرابێت، راشیدەگەیەنێت، "تائێستا 10 ملیار دینارمان لەحكومەتی هەرێم وەرگرتووە".

شیروان زرار، وتەبێژی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لەهەرێم، بەSNNی راگەیاند: بۆ بەڕێوەبردنی كۆی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە بڕیارە رۆژی 30ی 9ی 2018 بەڕێوەبچێت، كۆمسیۆن داوای بڕی 29 ملیار دیناری لەحكومەتی هەرێم كردووە.

وتیشی:" تائێستا تەنها 10 ملیار دینار لەحكومەتی هەرێم وەرگیراوەو دەبێت بە سێ قیستیش پارەكە وەربگیرێت".

رۆژی دووشەممە 9ی 7ی 2018، ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان كران و تاوتوێی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان كرا، بەوتەی پەرلەمانتارانیش كۆمسیاران ئاماژەیان بەوەداوە كە 30%ی بودجەی تەرخانكراو بۆ ئامێری ئەلیكترۆنی دەبێت، لەكاتێكدا پڕۆسەكە بە شێوەی ئەلیكترۆنی بەڕێوەناچێت.

لەوبارەیەوە، وتەبێژكەی كۆمسیۆن وتی:"ناوەڕۆكی بودجەی هەڵبژاردنەكە لای حكومەتی هەرێم هەیەو بوارەكانی دیاریكراوە كە بۆ چ مەبەستێك بەكاردێت، هەر بەشێك كە بەكارنەیەت، پابەندین كە ئەو پارەیە بۆ حكومەت بگەڕێنینەوە".

شیروان زرار رەتیدەكاتەوە كە گرێبەستیان لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك ئەنجامدابێت بەمەبەستی كڕێنی ئامێری ئەلیكترۆنی دەنگدان.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2018 6:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.