هەواڵ
پارتی پەیامێك ئاراستەی لایەنەكان دەكات.. سازان لەسەر دەستور بكرێت
فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، لەسەر دەستپێكردنەوەی كارەكانی لیژنەی تایبەت بە نوسینەوەی دەستوری هەرێمی كوردستان، روونكردنەوە دەدات و پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: دەبێ لایەنەكان لەسەر ئەو پرسە رێكبكەون و بە سازان بڕگەو مادەكانی بنوسرێتەوە.

شوان ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسییەكان لەسەر بەشێك لە بڕگەو مادەكانی رەشنووسی دەستوری هەرێمی كوردستان، كارەكانی لیژنەی تایبەت بە نوسینەوەی دەستور ڕاگیراوە، زۆربەی خاڵەكانیش ڕێكەوتنی لەسەركراوەو تەنها چەند خاڵێك ماوە.

وتیشی:" پێشتر پەرلەمان لیژنەیەكی تایبەتی بۆ نوسینەوەی دەستور پێكهێنا، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخەی كە بووە هۆی پەكخستنی پەرلەمان، لیژنەكەش كارەكانی پەكی كەوت، هەندێك مادە پێویستی بەسازان و تەوافوق بوو، ئەوكاتەش كە تەوافوق تێكچوو، كارەكانی لیژنەكەش ڕاگیرا".

ڕۆژی 20ی 5ی 2015، پەرلەمانی كوردستان لیژنەی دەستوری هەرێمی پەسەندكرد كە لە 19 ئەندام پێكهاتبوو، ماوەی 90 ڕۆژیشی بۆ دیاریكرد تا لەو ماوەیەدا دەستور ئامادە بكەن.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، دەستپێكردن بەنوسینەوەی دەستور، پێویستی بەسازان و تەوافوقاتی سیاسیی هەیە، دەشڵێت: "بۆئەوەی سەرجەم بڕگەكانی دەستور بنوسرێتەوەو كێشەكانی بەردەم نوسینەوەی كۆتایی پێبهێندرێت، دەبێت سازان بكرێت".


SNN:

رەنج تاڵیب

  4 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 6:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.