هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی سێ ته‌قه‌كه‌ری ده‌ستگیركرد
پۆلیسی سلێمانی، سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كات، كه‌ به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ هاوڵاتیان و زیانگه‌یاندن به‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ SNN نێردراوه‌، ئه‌مڕۆ 12ی 7 ی 2018 ، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار-ه‌وه‌، سێ‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران ، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه‌.

له‌باره‌ی تۆمه‌تباره‌كانیش، راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیس ئاشكرایكردووه‌، تۆمه‌تبار ( ڕ ، ف ، أ ) له‌دایكبووی 1984، به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌مالێك، به‌پێی مادده‌ی 430 له‌یاسای سزادانی عیراقی كاتژمێری 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركراو ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتوودا.

تۆمه‌تبار (م ، س، أ ) له‌دایكبووی 1990، به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و برینداركردنی دوو هاوڵاتی، به‌پێی مادده‌ی (405-31 ، 477 ) ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركرا .

تۆمه‌تبار (ع ، ح ، غ ) ، به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و زیانگه‌یاندن به‌شوێنه‌ گشتییه‌كان، به‌پێی مادده‌ی ( 405 – 31 ، 477 ، 405-31 ) ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركرا، كه‌ پێشتر به‌و ماددانه‌ی سه‌ره‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه‌.

پۆلیسی سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ده‌ستگیركردنی هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌، به‌پێی پلانێكی ورد و تۆكمه‌و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بووه‌و له‌ ئێستاشدا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر، سه‌رجه‌میان ڕاگیراون .



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

  4 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 8:28PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.