هەواڵ
ئاو له‌ گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی ده‌بڕێت
به‌هۆی بڕانی كاره‌با له‌هێڵی یه‌كی ئاوی دوكان – سلێمانی، دابه‌شكردنی ئاو بۆماوه‌ی 48 سه‌عات له‌ هێڵی یه‌ك ده‌وه‌ستێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو ده‌بێت و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی تریش دوچاری گرفتی كه‌مئاوی ده‌بنه‌وه‌.



ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی، له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، بڵاویكردۆته‌وه‌: به‌هۆی بڕانی كاره‌با له‌هێڵی یه‌كی ئاوی دوكان – سلێمانی، كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌ پڕۆژه‌كه‌ دروستبووه‌و دابه‌شكردنی ئاو بۆماوه‌ی ٤٨سه‌عات له‌هێڵی یه‌ك ده‌وه‌ستێت.

وتیشی: به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ته‌واوی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌رین ئاویان نابێت و دواكه‌وتنی ئاو له‌ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانیش دروستده‌بێت.



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2018 9:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.