هەواڵ
وەزارەتی كارەبا بە داوایەكی مۆلیدەكان ڕازی دەبێت... بریار لەسەر نرخەكەی دەدرێت
وەزارەتی كارەبای هەرێم رەزامەندی لەسەر داواكارییەكی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان دەردەبڕێت بۆ یەكخستنی نرخی ئەمپێر لەسەرجەم شارەكانی هەرێم، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانیش لەسلێمانی، رایدەگەیەنێت: بڕیاری كۆتایی لەسەر نرخەكەی دەدرێت.

چەند ڕۆژێك لەمەبەر بەهۆی جیاوازی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لەپارێزگاكانی هەرێم، كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی، داوای یەكخستنی نرخەكەی كرد، لەئێستاشدا لەلایەن وەزارەتی كارەباوە وەڵامدراونەتەوەو بەوداواكارییە ڕازیبوون.

تاریق سەمین، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی كارەبا بەنوسراوێك  وەڵامی داواكارییەكەی داوینەتەوە لەبارەی یەكخستنی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لەهەر چوار پارێزگاكەی هەرێم.

وتیشی: یەكخستنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان، پەیوەندی بە دیاریكردنی نرخی گازەوە هەیە لەهەرێم، هەرچەندە مانگی ڕابردوو نرخی گاز لەسلێمانی و هەولێر یەك نرخ بوو، بەڵام نرخی ئەمپێری مۆلیدە لەسلێمانی 38.5 دینار بووەو لە هەولێریش 40 دینار بوو، بۆیە داوای یەكخستنی نرخەكەمان كرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەولێرەوە پەیوەندی پێوەكراوەو بۆیان روونكردۆتەوە كە رۆژی 15ی ئەم مانگە، كۆتا كۆبوونەوە لەسەر دیاریكردنی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دەدرێت و بە ئامادەبوونی فەرمانگەی كارەبای هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم بە ئیدارەی گەرمیانیشەوە، لە هەولێر دانیشتنێك دەكرێت و كۆتا بڕیار لەسەر نرخەكەی دەدرێت.

سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی وتیشی: لەكاتی جێبەجێكردنی بەرنامەكە، تاوەكو ماوەی سێ مانگ بەشێوەی ئەزموونی كاری پێدەكرێت، بۆ ئەوەی بزانن هیچ كێشەیەك دروست دەبێت یاخودنا.


SNN:

سۆران سەعید

  2 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 10:17PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.