هەواڵ
كێشەیەكی گەورە لەهەرێم سەرهەڵدەداتەوە.. "با نەبێتە فیتنەو كۆتایی پێبێت"
لەبەرامبەر پشتیوانی نەكردنی پرۆژەكەیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم، یەكگرتووی ئیسلامی ڕەخنە لە كۆمەڵ و گۆڕان دەگرێت و پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت: كاتی ئەوە هاتووە چیتر پۆستی سەرۆكی هەرێم نەبێتە فیتنەو كۆتایی پێبهێندرێت.

غەریب مستەفا، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: پارتی داوایكرد یاسایەك دەربكرێت تا لەكاتی نوسینەوەی دەستور چارەنوسی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم دیاریبكرێت، گۆڕانیش داوایكرد ئەو بابەتە هەڵپەسێردرێت، بەڵام ئێمە داوامانكرد یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەڵبوەشێندرێتەوە.

ئەو پەلەمانتارەی یەكگرتوو، پرۆژەی حزبەكەی بە ڕاستترین چارەسەر بۆ پرسی سەرۆكایەتی هەرێم وەسفكردو ڕەخنەشی لە فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵ گرت كە پشتیوانیان لێ نەكردوون، وتیشی:" چاوەڕوان بووین ئەو دوو فراكسیۆنە پشتیوانمان بن تا بەمقسەتێك كۆتاییمان بەیاسای سەرۆكایەتی هەرێم بهێنایە".

راشیگەیاند:" داوایانكرد چارەسەر بكرێت، لەكاتێكدا لەخولی سێیەمەوە هەڵدرایە خولی چوارەم و لەم خولەشدا بینیمان كە وەكو بۆمب بە پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكاندا تەقییەوە، بوو بەگرێیەكی ئاڵۆزو بەدەست نەكرایەوە.

غەیب مستەفا جەختی لەوە كردەوە، كاتی ئەوە هاتووە چیتر پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم، نەبێتە فیتنەو كۆتایی بەم بابەتە بهێنرێت، ڕەتیشیدەكاتەوە، لەخولی داهاتوو پۆستی سەرۆكی هەرێم چارەسەر بكرێت، وتی: ئەوكاتیش كێشە دروستدەبێت.

سەبارەت بەڕێكەوتنی نهێنی نێوان گۆڕان و پارتی و كاركردنیان بەیەك ئاراستە لەپێناو هەڵپەساردنی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان، پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوو رایگەیاند:" ئێمە دڵنیانین، بەڵام هەڵەبوون  كە دەستیان بەرزكردەوەو ئەم كێشەیەیان بۆ خولی پێنجەم گواستەوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2018 10:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.