هەواڵ
گۆڕان راگرتنی كاری سیاسی بەرپرسێكی پارتی راگەیاند
بزوتنەوەی گۆڕان روونكردنەوەیەكی نوێ لەبارەی پەسەندكردنی یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەدات و و پەرلەمانتارێكی بزوتنەوەكەش، رایدەگەیەنێت، "لەمەودوا فوئاد حسێن بۆی نییە هیچ كارێكی سیاسی بەناوی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتییەوە ئەنجامبدات".

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، بەSNNی راگەیاند، لەدوای پەسەندكردنی یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم لەلایەن پەرلەمانەوە، ئەو سەرۆكایەتییە هیچ جۆرە نەسرییەكی دارایی نامێنێت.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان وتی:" لەمەودوا د.فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم، بۆی نییە هیچ جۆرە كاروبارێكی سیاسی ئەنجام بدات، هاوكات كاروبارەكانی سەرۆكایەتیی هەرێمیش لەژێر سەرپەرشتی ئەنجومەنی وەزیراندا دەبێت".

بەوتەی عەلی حەمەساڵح، لەئێستادا نە سەرۆكی هەرێم هەیەو نە جێگرەكەی، بۆیە نا یاساییە ئەگەر تائێستا موچەو نەسرییە وەربگرن.

دوێنێ 11ی 7ی 2018، پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ، پرۆژەیاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی پەسەندكرد، كە لەلایەن فراكسیۆنی گۆڕانەوە پێشكەش كرابوو.


SNN:

ئەركان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 10:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.