هەواڵ
هەرێم و بەغدا رێكدەكەون.. كێشەكانی نێوانیان چارەسەر دەكرێت
هەرێم و بەغدا بۆ پشتیوانیكردنی سێ سەرۆكایەتییە نوێیەكەی عیراق، ڕێكدەكەون و سیاسەتمەدارێكی كوردیش دڵنیایی لەبارەی چارەسەری كێشەكان دەدات و داواشدەكات، هەرێم و بەغدا وەك یەك تیم كار بۆ یەكلاكردنەوەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان بكەن.

د.مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد، بۆ SNN ڕایگەیاند: سێ سەرۆكایەتییەكە هاوكارو پشتیوانی یەكترن، یەكتریش باش دەناسن، بەڵام ئەوەی زیاتر ئەركی دەكەوێتەسەر، عادل عەبدولمەهدیەو دەسەڵاتی زیاتری هەیە، بۆ دۆخی هەرێمیش بەرپرسە كوردەكان دەناسێت و ئاگاداری وردی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدایە، بەوەش دەتوانێت زیاتر لەكەسێكی تر چارەسەری كێشەكان بكات.
بەوتەی د.مەحمود عوسمان، حزبە كوردستانییەكان پشتیوانی خۆیان بۆ عادل عەبدولمەهدی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دەربڕیوەو دەشڵێت: " بوار بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەردولا هەیەو دەبێت چاوەڕوانیش بین چی ڕوودەدات".
ئاشكراشیدەكات، كێشەی هاوڵاتیانی هەرێم و عیراقیش زۆرن و حكومەتی نوێ دەبێت هەوڵی جدی بدات بۆ چارەسەری كێشەكان و سەركەوتن بەسەر ئەو دۆخەی هەیەو كێشەكانیشی لەگەڵ هەرێم یەكلابكاتەوە.
د. مەحمود عوسمان دڵنیایی لەچارەسەركردنی بەشێكی كێشەكانیش دەدات و دەڵێت: "دڵنیام بەشێكی كێشەكان چارەسەر دەبێت، چونكە ناكرێت ئەم حكومەتی ئێستا دوای چەندین حكومەت نەتوانێت كێشەكان چارەسەر بكات، لەكاتێكدا هاوكارو هەماهەنگی یەكترن، پێویستیشە وەك یەك تیم كاربكەن  بۆ چارەسەركردنی كێشەكان".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 8:58AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.