هەواڵ
هۆشداری لەبارەی دۆخی هەرێم دەدرێت
ئەگەری ڕەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی هەرێم لەلایەن بەشێك لە هێزە سیاسییەكانەوە، كاردانەوەی لێدەكەوێتەوەو بەرپرسێكی كۆمەڵی ئیسلامیش ڕایدەگەیەنێت، چەندین هەوڵ بۆ تێكدانی هەرێم خراونەتەگەڕوو، دەشڵێت: "60%ی هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنیان نەكردووەو ناوبانگی هەرێم ناشرین بووە".

سەلیم كۆیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی، بە SNNی ڕاگەیاند: ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، هەرێمی كوردستانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە، لەو چوار پارێزگایە بەشێوەیەكی بەرفراوان ساختەكاری كراوەو بەو هۆیەوە ناوبانگی كوردستان ناشرین كراوە.
وتیشی:" یەكێتی لەسلێمانی جۆرێكەو لەهەولێر جۆرێكی ترە، پارتی لەدهۆك و هەولێر زۆرینەی كورسییەكانی هێناوەو لەسنوری سلێمانی دەنگێكی ئەوتۆی نەهێناوە، شتێكی ناجۆرو ناڕێكە، هەموو لایەكیش جەخت لەسەر پاكی و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەنەوە".
بەوتەی ئەو بەرپرسەی كۆمەڵی ئیسلامی، وڵاتانی دراوسێ و جیهان هەموو هەوڵێكیان خستۆتەگەڕ بۆ بەرەو پێشبردنی وڵاتەكانیان، دەشڵێت: "كەچی لەهەرێم هەوڵ خراوەتەگەڕ بۆ تێكدانی وڵاتەكەمان و ناشرینكردنی سیمای دیموكراسی و دەستاودەستكردنی دەسەڵات".
سەلیم كۆیی ڕێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتیانیشی لەپرۆسەی هەڵبژاردن ئاشكراكردو وتی: "بەڕێژەی 55% بۆ 60% هاوڵاتیان بەشداریان لەپرۆسەكەدا نەكردووە، دەبێت قسەی جدی لەسەر بكرێت بۆچی زۆرینەی خەڵك بەشداری لەو پرۆسەیە نەكردووە، لەكاتێكدا پێشتر خەباتیان لەپێناودا كردووە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 10:51AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.