هەواڵ
خەرجكردنی شایستەی دارایی جوتیاران دوادەكەوێت
هەوڵەكانی یەكێتی جوتیاران و حكومەتی هەرێم بۆ وەرگرتنی تەواوی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەكانی (2014، 2015 و 2016)، بێئەنجام دەبێت، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: هەوڵەكان بەردەوامە، هەرچەندە وەرگرتنی پارەكە دوادەكەوێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەحكومەتی داهاتووی عیراق ئەو پارەیە خەرجدەكرێت.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە SNNی راگەیاند: هەوڵەكانی حكومەت و یەكێتی جوتیارانی هەرێم بۆ گەڕاندنەوەی شایستەی دارایی ساڵەكانی (2014، 2015 و 2016)ی جوتیارانی هەرێم بەردەوامە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەنجامی كۆتایی بەدەست نەهاتووە.
وتیشی:" هەندێك هەوڵ هەبوو بۆئەوەی ئەو پارەیەی حكومەتی عیراق دایناوە وەربگیرێت و دواتر داوای بەشەكەی دیكە بكرێت، بەڵام دەنگی ئەو كەسانە كەمتر بوو، بۆیە یەكێتی جوتیاران بەفەرمی نوسراوی كرد كە پێیان باش نییە ئەو پارەیە وەربگیرێت، حكومەتی هەرێمیش لەسەر بنەمای قسەی ئەو رێكخراوە، بڕیاریدا پارەكە وەرنەگیرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم لەو سێ ساڵەدا كە حكومەتی عیراق نەیداوە، 544 ملیارو 850 ملیۆن دینارە، راشیگەیاند: وەرگرتنی پارەكە دوادەكەوێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەحكومەتی داهاتووی عیراقدا وەردەگیرێت، ئەگەر ئەو حكومەتە دادپەوەری تێدا بێت.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Oct 12 2018 11:42AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.