هەواڵ
یەكێتی بڕیاری كۆتایی لەبارەی شەراكەت لەگەڵ پارتی دەدات
یەكێتی نیشتمانی دوایین بڕیار لەبارەی ڕێكەوتنیان لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەی شاری كەركوك دەدات و بەرپرسێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: پارتی لەكەركوك نییەو بیر لەوە ناكەینەوە جارێكی دیكە بەشداری لەئیدارەی كەركوكدا پێبكەین.

ڕەوەند مەلا مەحمود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەلێدوانێكدا بۆ SNN ڕایگەیاند: ئەو پێشنیازانەی پێشتر بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستە ئیدارییەكانی شاری كەركوك هەبووە لەسەر بنەمای 32% بۆ سەر تەواوی پێكهاتەكانی شارەكە ئێمە ڕەتیدەكەینەوە و پێیمان وابووە ئەوە بۆ قۆناغی پێشتر بووەو ئێستا دەتوانین مافەكانی خۆمان دەستەبەر بكەینەوە.
ڕونیشیكردەوە، لەئێستادا یەكێتی نیوە زیاتری دەنگەكانی كەركوكی زامن كردووە، بۆیە پێویستە 50%ی پۆستەكانی شارەكە بۆ كورد و یەكێتی یەكلاببێتەوە و جگەلەوەش ئێمە لە بەرژەوەندی كورد هەنگاو دەنێین و پێویستە كار بە بەركەوتەی هەڵبژاردن بكرێت.
وتیشی: ئەو غەدرەی پێشتر لە كوردو یەكێتی لە شارەكە كراوە، ئێمە راستیدەكەینەوەو لەگەڵ لایەنەكانی دیكە چارەسەری گونجاوی بۆ دەدۆزینەوە، بەجۆرێك كە ئیستحقاقی میللەتەكەمان بێت.
لەبارەی چارەنوسی پارتی و بەشداریكردنیان لە ئیدارەكردنی كەركوك، رەوەند مەلا مەحمود جەختی لەوەكردەوە یەكێتی جارێكی دیكە بیر لەوە ناكاتەوە كە شەراكەت لەگەڵ پارتیدا بكات و لە ئیدارەدانی شارەكەدا بەشداری پێبكات، وتیشی:  پارتی لە رابردوودا دژی كورد لە كەركوك زۆر بەخراپی كاری كردووە، بۆیە پێناچێت بەشدارییان لە پرسی كەركوكدا پێبكەین.
 


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Oct 12 2018 1:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.