هەواڵ
گۆڕان سێ پرسی گرنگ یەكلایی دەكاتەوە
بزوتنەوەی گۆڕان سێ بژاردەی تایبەت بە كاركردنی لەچوار ساڵی داهاتوودا لەهەرێمی كوردستان تاوتوێدەكات و ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەكەش، وادەی بڕیاردان لەو بژاردانە ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت،" خەڵك توانای خەباتی سەر شەقامی نەماوە".

هێمن محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان، بەSNNی راگەیاند، وەكو بزوتنەوەی گۆڕان سێ بژاردەمان لەبەردەمدایە، كە بریتییە لە: كشانەوە لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان، یان بەشداریكردن لەخولی پێنجەمی پەرلەمان وەكو ئۆپۆزسیۆن، یاخود لە پەرلەمان و كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم بەشدار دەبین.
وتیشی:" ئەو سێ بژاردەیە بەكراوەیی لە بەردەم جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕانەو پێدەچێت لەم هەفتەیە كۆبێتەوەو قسەیان لەبارەوە بكات".
بەوتەی ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی، هەرچەندە بژاردەی یەكەم كە كشانەوەیە لە حكومەت و پەرلەمان و جوڵاندنی شەقام، باشترین بژاردەیە، بەڵام  كێشەكە ئەوەیە خەڵك توانای خەباتی سەر شەقامی نەماوەو ماندوو بووە، بۆیە بەدووری دەزانم كار بە بژاردەی یەكەم بكرێت.


SNN:

ئەركان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 1:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.