هەواڵ
توركمان هۆشداری دەدات.. داوای پۆستێكی باڵا دەكات
توركمانەكانی هەرێم داوای پۆستێكی باڵا لەكابینەی نوێی حكومەت دەكەن و بەرپرسی یەكێك لە حزبەكانیش رایدەگەیەنێت: قبوڵمان نییە بەشدارییەكی رووكەشی لە كابینەی نوێ بكەین و چاوەڕوانی بەرنامەی پارتی دەكەین.

مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی پێشكەوتووی توركمان، بە  SNNی ڕاگەیاند: تائێستا پارتی وەك حزبی براوەی هەڵبژاردن، بەفەرمی ئێمەی توركمانی بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێی حكومەت ئاگادارنەكردۆتەوەو بەرنامەی كاریان بۆمان نەخستۆتەڕوو، بەڵام ئێمە ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بۆئەوەی بەشداری لەحكومەتی نوێ بكەین.
قەهوەچی هۆشداریش لەشێوازی بەشداریكردنیان لەكابینەی نوێ دەدات و دەڵێت: " لەهیچ لایەنێكی قبوڵ ناكەین بەشێوازێكی رووكەشی هەڵسوكەوت لەگەڵ توركمان بكەن، ئێمە دووەم پێكهاتەین و سەرجەم لایەنەكانیش ڕێز لەبۆچوونی لایەنە توركمانییەكان دەگرن".
جەختیشیكردەوە، چاوەڕوانی بەرنامەی پارتی دەكەن بۆ كابینەی نوێی حكومەت و ڕایگەیاند: دەبێت سەرەتا بزانین بەرنامەكەیان چۆنەو لەسەر چ بنەمایەك دەبێت و كام لایەن بەشدار دەبێت، دواتر قسەی خۆمان دەكەین.
مونا قەهوەچی، كە ئەندامی خولی ئێستای پەرلەمانە، لەبارەی ئەو پۆستانەی بەئیستحقاقی توركمانی دەزانن، ئاشكرایكرد: هەر پۆستێك شایستەی توركمان بێت درێغی لێ ناكەین و داوای دەكەین، پۆستی باڵاش بەئیستحقاقی خۆمان دەزانین و جەخت لەسەر وەرگرتنی دەكەینەوە.
  


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Oct 12 2018 1:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.