هەواڵ
حكومەت كۆبوونەوەكانی رادەگرێت.. داوای روونكردنەوەی لێدەكرێت
زیاتر لە دوو مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەی ئەنجام نەداوەو سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش لە پەرلەمانی كوردستان، رەخنەی توند لەحكومەت دەگرێت و بە كەمتەرخەم وەسفی دەكات، راشیدەگەیەنێت: دەبێ روونكردنەوە لەبارەی هۆكاری ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەكانی بدات.

دواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە رۆژی 7ی 8ی 2018 ئەنجامدراوەو لەدوای ئەو كۆبوونەوەیەش، هیچ دانیشتنێكی دیكەی ئەنجامنەداوە، ئەمە لەكاتێكدا وێڕای خراپی دۆخی سیاسی عیراق و كاردانەوەكانی هەڵبژاردنی 12ی 5ی ئەنجومەنی نوێنەران، هەموو رۆژانی سێشەممە حكومەتی عیراق كۆدەبێتەوە.
لەوبارەیەوە، دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، بەSNNی راگەیاند، دەبێت حكومەتی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی هۆكاری ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەكانی بدات.
وتیشی:" لەچوار ساڵی رابردوودا، نە خولی چوارەمی پەرلەمان توانی كارەكانی خۆی بە ئاسایی ئەنجامبدات، نە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمیش توانی خزمەتگوزاری پێویست پێشكەشی خەڵك بكات و بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیان لەبەرچاو بگرێت".
راشیگەیاند، كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم هەم كابینەیەكی كەمتەرخەمە، هەمیش دەركەوت كە لەئاست خواستی خەڵكی كوردستاندا نەبووەو هەمیشە جیگەی گلەیی و ناڕەزایی هاووڵاتیان بووە.
بەوتەی دلێر ماوەتی، لەوانەیە یەكێك لە بیانووەكانی حكومەت بۆ ئەنجامنەدانی كۆبوونەوە، سەرەڕای بوونی چەندین كێشە، ئەوە بێت كە خۆیان بەدووربگرن لە موزایەداتی سیاسی.
ئاشكراشیكرد، دەبێت حكومەتی هەرێم هەفتانەو مانگانە بەداوی كێشەكانی خەڵكەوە بێت و بەشداریش نەبێت لەململانێ حزبیەكاندا، بەڵام بەداخەوە خەڵكی كوردستان چاوەڕێی شتی زیاتریان لەحكومەت و پەرلەمان دەكرد.


SNN:

ئەركان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 1:58PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.