هەواڵ
وادەی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژیەکەی سلێمانی ئاشکرادەکرێت
تائێستا ھیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئەندازیاریی پڕۆژەکەش، وادەی دەستپێکردن و وردەکاریی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، "کەمکردنەوەی ١٧٠ ملیار دینار لەبودجەی پڕۆژەکە کاریگەریی لەسەر کوالێتیەکەی نابێت".

ئازاد ڕەسوڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئەندازیاریی پڕۆژەی ١٠٠ مەتری سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "ھەرچەندە تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ دەستکردن بەپڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دیارینەکراوە، بەڵام لەدوای کۆتاییھاتنی کاروبارەکانی تایبەت بەھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و پێکھێنانی کابینەی نۆیەم، ھەوڵی جدی ھەیە کە ڕاستەوخۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەستپێبکات".

وتیشی:"کابینەی ئێستا وەک کاربەڕێکەر وایە، بۆیە پێدەچێت نەتوانێت بڕیار لەبارەی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەوە بدات".

ڕاشیگەیاند، "بڕی ١٧٠ ملیار دینار لەکۆی بودجەی تەرخانکراوی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی کەمکراوەتەوەو بودجەکە کراوەتە ٣٠٠ ملیار دینارو چاوەڕێی ئەوەدەکەین کە ئایا کۆمپانیای جێبەجێکار بەو کەمکردنەوەیە ڕازییە یان نا".

بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیە ڕەتیشیکردەوە، کەمکردنەوەی بودجەی پڕۆژەکە کاریگەریی لەسەر کوالێتی پڕۆژەکە دەبێت، "ئەگەر دەست بەپڕۆژەکە بکرێت، ئەوە قۆناغی یەکەمی لە(تاسڵوجە ـ سلێمانی) بۆ (ژاڵە ـ عەرەبەت) دەستپێدەکات".


SNN:

ئەرکان جەبار

 هەفتە پێشتر - Oct 12 2018 4:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.