هەواڵ
نەخشەی پەرلەمان دەگۆڕدرێت..کەشی تێپەڕاندنی پرۆژەکان خراپ دەبێت
ھۆشداریی لەتێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکانی پەرلەمان بەزۆرینەو کەمینە دەدرێت، پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش ڕایدەگەیەنێت، "خولی پێنجەم جیاواز دەبێت لەسەرجەم خولەکانی پەرلەمان و نەخشەی سیاسی دەگۆڕێت"، دەشڵێت:"کەشی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکان خراپ دەبێت".

بێستون فایەق ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "ئەو ئەنجامانەی ئێستا بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان بڵاوکراونەتەوە، ئەگەر گۆڕانکاریان بەسەردانەیەت، بڕیاردانی سیاسی لەناو پەرلەمان و پێکھێنانی حکومەتیش، نەخشەیەکی دیکەی دەبێت و پارتی دەتوانێت ھەموو شتێک تێپەڕێنێت".

وتیشی:"بۆ تێپەڕاندنی ھەر پڕۆژەیاسایەکیش لەناو پەرلەمان (٥٠+١)ی پێویستە، لەبنەڕەتدا دەبوو ڕێگەنەدرایە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بەمجۆرە بونایە یان ڕێگەنەدرایە ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێت بەشێوەی ئێستا، لەکاتێکدا پێموایە زۆرترین ساختەکاری کراوە لەپرۆسەکەدا".

ھۆشداریشی لەسەر دۆخی پەرلەمانداو وتی:"خولی پێنجەمی پەرلەمان دۆخێکی تەندروستی نابێت، زۆر شت دەخاتە ژێر پرسیارەوەو کەشی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکانیش خراپدەبێت، جیاواز دەبێت لەخولەکانی پێشوی پەرلەمان، بەجۆرێک تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسا دەچێتە سەر دەستی لایەنێک و ئەوەش کاریگەرییە خراپەکەیەتی".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 5:43PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.