هەواڵ
ئەم وڵاتە ھێزەکانی بەچەکی قورسەوە لەھەرێم زیاد دەکات..داوایەکی بەپەلە
 لەگەڵ سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغداو ھەولێر، ھێزەکانی ئەو وڵاتە لەناوچە سنورییەکان ژمارەیان زیاتر دەبێت و بەرپرسێکی یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت، چەندین چەکی قورسیان کۆکردۆتەوە، دەشڵێت:"دەمانەوێت ناڕەزایەتیەکان لەڕێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بگەیەندرێتە بەرپرسانی تورکیا".

ھاوار ئامێدی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دھۆک و بەرپرسی کۆمیتەی ئامێدی بەSNNی ڕاگەیاند، "جموجۆڵێکی زۆری تورکیا دەستیپێکردوەو چەندینجۆر چەکی قورسی لەناو بنکەکانی لەسنوری ئامێدی کۆکردۆتەوە، بەتایبەت فڕۆکەخانەی بامەڕنێ چەندین موشەک و زریپۆش و تەنانەت ھێلیکۆپتەریشی تێدا جێگیرکردوە، جگە لەفڕۆکەی سیخوڕی، بەھەمانشێوەش لەباروخێ چەکی قورسی جێگیرکردوە".

بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەکێتیی، "بەردەوام ئاڵوگۆڕ بەچەکدارەکانی لەناوچە سنورییەکان و بنکەکانی لەسنوری بادینان ئەنجامدەدات، ھەر کارێکیشی بوێت بەبێ بەربەست دەتوانێت ئەنجامی بدات".

دەشڵێت:"مەترسی لەسەر ھاوڵاتیانی ناوچە سنورییەکان دروستکردوەو ھەندێکجاریش ھێندە ھێزەکانی زیاد دەکات، چاوەڕوان نەکراوە".

ئەو بەرپرسەی یەکێتی نەیشاردەوە، "ھاوڵاتیانی ئامێدی و گوندەکانی دەوروبەری بەتایبەت ئەو شوێنانەی مەترسیان لەسەرە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان ئەنجامداوە، بەفەرمیش ناڕەزایەتیەکانیان گەیاندۆتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

ئەوەشی وت:"داوادەکەین لەکاتی سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیا ھەم بۆ عیراق و ھەمیش بۆ ھەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی لەتۆپباران و بۆردومانەکان بگەیەندرێتە ئەو وڵاتەو ھەڵوێستیان ھەبێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Oct 12 2018 6:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.