هەواڵ
ھۆشداریی بەکۆمسیۆنەکەی ھەرێم دەدرێت..سیناریۆکەی بەغدا دوبارە دەکرێتەوە
تائێستا دیارنییە چ ڕێوشوێنێکی یاسایی دەگیرێتەبەر ئەگەر دوو لەسەر سێی کۆمسیاران ئەنجامی ھەڵبژاردن پەسەندنەکەن، پەرلەمانتارێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستانیش دەرچەیەکی یاسایی بۆ ئەو پێشھاتە دەدۆزێتەوەو ڕایدەگەیەنێت، "ھاوشێوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە دەکەین".

مونا قەھوەچی پەرلەمانتاری تورکمان لەپەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "ھەرچەندە پێناچێت کێشە بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ھەرێم لەلایەن بەشێک لەکۆمسیارانەوە دروستبکرێت، بەڵام ئەگەر بەڕێژەی دوو لەسەر سێ".

ڕاشیگەیاند، "ئەگەر دوو لەسەر سێی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لەھەرێم پەسەندی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ھەرێم نەکەن، ئەوە تاکە دەرچەی یاسایی بریتییە لەوەی کۆبونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و بەھۆی پابەندنەبون بەیاسای کۆمسیۆنەوە، بڕیاری ھەڵپەساردنی کۆمسیۆنەکە بدرێت".

وتیشی:"ھەروەھا لەو کۆبونەوەیەدا پەرلەمان ھاوشێوەی ڕێکارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت ٩ دادوەر لەشوێنی کۆمسیاران دابنێت و دەرئەنجامی ھەڵبژاردن پەسەند بکات".

بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی کاروبای یاسایی پەرلەمان، یاساکەی پەرلەمانی کوردستان لەڕوی یاساییەوە بەھێزترە لەبڕیارەکەی کۆمسیۆن لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەوە، بەشێوەیەک پەرلەمان باس لەزۆرینەی کۆمسیاران دەکات نەک دوو لەسەرسێ.



SNN:

ئەرکان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 6:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.