هەواڵ
مەترسی لەسەر دەریاچەکانی ھەرێم زیاد دەکات..گلدانەوەی ئاو دەستپێدەکات
مەترسی لەسەر کەمبونەوەی ئاوی دەریاچەکانی ھەرێمی کوردستان ئاشکرادەکرێت و بەڕێوەبەری بەنداوی دوکانیش ڕایدەگەیەنێت، "بەراورد بەساڵی ڕابردوو ٨٠٠ ملیۆن مەترسێجا ئاوی دەریاچەی دوکان کەمیکردوە"، دەشڵێت:"لەکۆتایی ئەم مانگەوە دەست بەگلدانەوەو کۆکردنەوەی ئاو دەکەین".

حەمە تاھیر بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بەSNNی ڕاگەیاند، "لەبەرئەوەی گلدانەوەی لەلایەن ئێرانەوە سفرکراوە، ئاوی دەریاچەی دوکان بەردەوام ڕوو لەکەمبونەوەیەو ڕۆژانە ٧ سانتیمەتر دادەبەزێت، چاوەڕوانی وەرزی بارانبارین دەکەین بۆئەوەی دەست بەگلدانەوەی ئاو بکەین".

وتیشی:"ساڵنامەی ئاوی ھەیە کە لە ١ی ١٠وە دەستپێدەکات تاوەکو ٣١ی ٩ی ساڵی داھاتوو دەخایەنێت، بەگوێرەی ئەو ساڵنامەیەش ئێمە لەزستانی ٢٠١٩ین، ئێمە چاوەڕواندەکەین تاوەکو مانگی ١١ی ئەمساڵ، ئاوی دەریاچەکە ڕوو لەکەمبونەوە بێت، لەڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگەشەوە دەست بەبەرنامەیەکی نوێ دەکەین بۆ گلدانەوەی ئاوو لەڕۆژی ١ی ٦ی ساڵی داھاتوشەوە دەست بەبەردانەوەی ئاو دەکەین".

ڕێژەی ئاوی دەریاچەی دوکانیشی ئاشکراکردو ڕونیکردەوە، "لەئێستادا دوو ملیارو ٨٠٠ ملیۆن مەترسێجا ئاو لەدەریاچەی دوکاندا ھەیە، ساڵی ڕابردوو لەمکاتەدا ٣ ملیار مەترسێجا ئاو ھەبوو".

سەبارەت بەدەریاچەی دەربەندیخانیش، حەمەتاھیر نەیشاردەوە کە زانیاری وردیان لەوبارەیەوەو نییە، بەڵام وتی:"تائێستا ئاو لەدەریاچەی دەربەندیخان کۆناکرێتەوە، ئێرانیش فشاری لەسەر دروستکردون و ڕاستەوخۆ ئاوەکە بەردەدەنەوەو بەھۆی نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکەشەوە، ئەو توانایەیان نییە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Oct 12 2018 7:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.