هەواڵ
قسەی كۆتایی لەبارەی بچوككردنەوەی هەیكەلی حكومەتی هەرێم دەكرێت
دەستكاریكردنی هەیكەلی حكومەتی هەرێم لە كابینەی نوێ، ڕەتدەكرێتەوەو پەرلەمانتارێكی خولی چوارەمیش، زانیاری لەوبارەیەوە ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە، هەرێمی كوردستان پێویستی بە حكومەتێكی گەورە نییەو لەكاتی پێكهێنانی كابینەی نوێشدا هیچ وەزارەتێك كەم و زیاد ناكرێت.

د. فرسەت سۆفی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەخولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، بەهەمانشێوە لەسەر قەبارەو هەیكەلیەتی ڕابردوو پێكدەهێندرێت، چونكە ئەو دەرفەتە لەبەردەستدا نییە لەگەڵ پێكهێنانیدا حكومەت بچوك بكرێتەوە.
وتیشی:" بچوككردنەوەی هەیكەلیەت و قەبارەی حكومەتی هەرێم، یەكێك دەبێت لەبەرنامە سەرەكییەكانی كابینەی نوێ، دەشكرێت لەئێستاوە بڕیار بدرێت  بۆ كابینەی داهاتوو، یان لەنیوەی كابینەكەدا دەست بەبچوككردنەوەی ژمارەی وەزارەتەكان و گۆڕانكاری لەقەبارەكەی بكرێت".
بەوتەی فرسەت سۆفی، "هەموو لایەك گەیشتۆتە ئەو قەناعەتەی، هەرێمی كوردستان پێویستی بەو هەیكەلیەتە گەورەیەی حكومەت نییە".
رەتیشیكردەوە، هیچ دەستەو دامودەزگایەك بكرێتە وەزارەت و ئاشكرایكرد: كابینەی هەشتەم ژمارەو قەبارەی وەزارەتەكان چۆن بوون، بەهەمانشێوەش كابینەی نۆیەم پێكدەهێندرێت، لەدوای دەستبەكاربوونی كابینەی نوێ، پرۆسەی تەرشیق و بچوككردنەوەی كابینەكە دەستپێدەكات.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 2:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.