هەواڵ
پارتی کاندیدی دیاریکرد ... ئەم وەزارەتە وەردەگرین
پارتی ھۆکاری دواکەوتنی دەنگدان لەسەر ھەشت وەزیرەکەی حکومەتی عیراق ئاشکرادەکات و ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت"ھۆکارەکەی پەیوەندی بەکێشەی ناو ماڵی شیعەکانەوە ھەیە" و دەشڵێت: پۆستی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بۆ پارتی یەکلایی بۆتەوەو نادرێت بەھیچ لایەنێکی دیکە.

نەھرۆ مەحمود قادر ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی راگەیاند: دواکەوتنی متمانەدان بەو ھەشت وەزارەتەی  کابینەی حکومەتی عیراق بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەھدی، ھیچ پەیوەندییەکی بە ناو ماڵی کوردەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەناو ماڵی شیعەکان خۆیانەوە ھەیە کە کێشەیان ھەیە لەسەر کاندیدی ھەردوو پۆستی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ.

وتیشی:"تاوەکو رۆژی دووشەممەی داھاتوو مەسەلەی متمانەدان بەوەزیرەکان لەبەرنامەی کاردا نییە، بۆیە تاوەکو ئەو کێشەیەی ناو ماڵی شیعەکان یەکلایی نەبێتەوە، ئەو بابەتە لەئەنجومەنی نوێنەران ناخرێتەڕوو".

رەتیشیکردەوە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بۆ پێکھاتەی کلدان یەکلایی کرابێتەوەو رایگەیاند: تائێستا ئەو پۆستە بۆ پارتی یەکلایی بۆتەوەو کاندیدەکەشمان (نەوزاد ھادی)یە.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 4:58PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.