هەواڵ
وردەکاری روداوەکەی ھەولێر
بەھۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لە ئاھەنگێکی بوکگواستنەوە لە شارۆچکەی کەسنەزانی شاری ھەولێر، ھاووڵاتییەک کوژراو پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، پۆلیسی ھەولێریش روونکردنەوە لەسەر رووداوەکە دەدات و رایدەگەیەنێت، "ئەوانەی شەڕەکەیان کردووە خزم و کەسی نزیکی یەکترن".

ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٩ی ١١ی ٢٠١٨، لە ئاھەنگێکی بوکگواستنەوەدا لەشارۆچکەی کەسنەزانی شاری ھەولێر بەھۆی شەڕو دەمەقاڵێوە ھاووڵاتییەک کوژراوەو پێنجی دیکەش برینداربوون.

دەشڵێت:"بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوانەی شەڕەکەیانکردووە خزم و کەسی نزیکی یەکترن و کوژراو و دوو بریندارەکەش لەڕەگەزی نێرن، بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 8:26PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.