هەواڵ
ڕۆژئاوای کوردستان بونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە ڕەتدەکاتەوە
سەرباری پەیوەندیەکی بەھێز لەگەڵ ھەسەدەو یەپەگە لەڕۆژئاوای کوردستان، ئەمریکا بڕی ١٢ ملیۆن دۆلاری تەرخانکردوە بۆ ئەوکەسەی شوێنی ھەریەک لە(موراد قەرەیڵان، جەمیل بایک و دوران کاڵکان) سێ سەرکردەی دیاری پەکەکە ئاشکرابکات، بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کوردستانیش تەئکیددەکاتەوە، ئەو پرسە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئەمریکاو ڕۆژئاوا نابێت، دەشڵێت:"ھیچ پەیوەندیمان بەپەکەکەوە نییە".

ساڵی ڕابردوش ژەنراڵ ڕیمۆند تۆماس کە یەکێکە لەفەرماندە ناوەندییەکانی سوپای ئەمریکا ئاشکرایکرد، "ئێمە دەزانین یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕێکخراوێکن لەچوارچێوەی پەکەکە خۆیان ڕێکخستوەو سەر بەوانن، بەڵام پەکەکەو یەپەگەش کاریگەرن لەتێکشکانی داعش بۆیە ئەوان ھاوپەیمانی ئێمەن".

لەوبارەیەوە فەتحوڵڵا حوسێنی ئەندامی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "ڕۆژئاوا ھیچ پەیوەندییەکی بەپەکەکەوە نییەو ئەو بڕیارەی ئەمریکاش بەرامبەر سەرکردایەتی پەکەکە ھیچ مەترسییەک لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان دروستناکات".

وتیشی:"ھیچ مەترسییەک لەسەر ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان نییەو تائێستاش ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن".


SNN:

سۆران سەعید

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 8:29PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.