هەواڵ
ھاتوچۆی ھەرێم لەسەر گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل زانیاری ئاشکرادەکات
جارێکی دیکە بەغدا پرسی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەسەرتاسەری عیراق دەجوڵێنێت و ھاتوچۆی گشتی ھەرێمیش وەڵامی ھەیە، ھاتوچۆی گشتیی عیراق باس لەگۆڕینی تابلۆ دەکات و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی ھەرێمیش تەئکیددەکاتەوە، "ھیچ ڕێکەوتنێکمان لەگەڵ بەغدا نییە بۆ ئەو مەبەستە".

پێشترو چەندە ڕۆژێکیش لەمەوبەر عەمید ماجد جابری بەڕێوەبەری کاروباری نیشتیمانی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھاتوچۆی عیراق ڕایگەیاندوە، "لەعیراق بڕیارێک بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل و مۆڵەت و ساڵنامەی ئۆتۆمبێل دراوە، بڕیارە سیستمێکی جیھانی دابنرێت لەدەرەوەو ناوەوە عیراق کاری پێبکرێت و تابلۆی ئۆتۆمبێلیش لەسەرتاسەری عیراق یەکدەخرێت".

لەوبارەیەوە عەبدولقادر عەزیز جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "تائێستا ھیچ ڕێکەوتنێکی نوێ لەنێوان عیراق و ھەرێم بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل و گۆڕانکاریی لەمۆڵەت و ساڵنامەی ئۆتۆمبێل نەکراوە".

وتیشی:"لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بەفەرمی لەگۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ئاگادارنەکراوینەتەوە، ئەگەر بڕیارێکیش ھەبێت و بەفەرمی ئاگادارکراینەوە، ئەوکاتە کۆبونەوەی خۆمان دەکەین و دواجار بڕیار دەدەین کە پێوەی پابەند دەبین یاخود نا".

پێشتریش لەساتەوەختی بڵاوبونەوەی ئەو ھەواڵە لەمێدیای عیراقیدا، بەھەمانشێوە ھاتوچۆی ھەرێم لەڕێگەی SNNوە وەڵامیدایەوەو جەختیکردەوە، تائەوکاتەی بەفەرمی و بەنوسراو بڕیارەکە ڕەوانەی ھەرێم نەکرێت، ئەوان کاری پێناکەن.


SNN:

شادان حەسەن

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 9:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.