هەواڵ
ناردنی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك بۆ ئه‌م وڵاته‌ ڕاگیرا
هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی‌ عیراق و هه‌رێم له‌باره‌ی‌ پرسی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی‌ بۆری‌ هه‌رێمه‌وه‌ ڕێكه‌وتنیان كردوه‌، به‌ڵام تائێستا ڕێژه‌یه‌كی‌ كه‌م نه‌وت هه‌نارده‌ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ باكوریش زانیاری‌ و ورده‌كاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و ده‌شڵێت:"هه‌نارده‌ بۆ ئێران ڕاگیرا".

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌كه‌ركوك  به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی بۆری هه‌رێمه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌، به‌ڵام ڕێژه‌كه‌ زۆرنییه‌و هه‌نارده‌كردنیش به‌رده‌وامه‌".

وتیشی‌:"ڕۆژنه‌ ئه‌و نه‌وته‌ی‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێت ناگاته‌ 100 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش كه‌مه‌ به‌به‌راورد به‌ساڵانی‌ ڕابردوو كه‌ ڕۆژانه‌ 300 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ ده‌كرا".

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ ئه‌و كه‌میه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرایكرد، "هۆكاری‌ كه‌می‌ ئه‌و هه‌نارده‌كرنه‌ش له‌ئێستادا نازانرێت، هیچ كاتێكیش بۆ زیادكردنی‌ هه‌نارده‌كردنه‌كه‌ دانه‌نراوه‌".

له‌باره‌ی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك بۆ ئێرانیش سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، "دوای‌ جێبه‌جێكردنی‌  ئه‌و گه‌مارۆ ئابوریه‌ی كه‌ ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندویه‌تی‌، هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوكیش بۆ ئێران ڕاگیرا، تائێستاش هیچ هه‌وڵێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ له‌ئارادانییه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Jan 12 2019 9:05AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.