هەواڵ
یه‌كێتیی له‌سه‌ر سیناریۆكه‌ی پارتی بۆ حكومه‌ت هاته‌ده‌نگ
یه‌كێتیی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر سیناریۆكه‌ی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، یه‌كێتیی زۆر دژی ئه‌و سیناریۆیه‌ نییه‌، به‌ڵام مه‌رجی‌ یه‌كێتیش بۆ ئه‌و ویسته‌ی‌ پارتی‌ ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی SNN، پارتی پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كاربێت، پاشان له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردێت، ئه‌ویش مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ڕابسپێرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "وه‌كو یه‌كێتیی زۆر دژی ئه‌و سیناریۆیه‌ نیین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت سه‌ره‌تا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌ین، پاشان كاربكه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "چونكه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاتی پێویسته‌، ده‌بێت لایه‌نه‌كان كۆبونه‌وه‌ بكه‌ن و پڕۆژه‌یاسا ئاماده‌بكرێت، ده‌سه‌ڵاته‌كان و شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیاریبكه‌ن، دواتر له‌په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دوه‌می بۆ بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت".

وتیشی:"ئه‌و سیناریۆیه‌ی پارتی كاری له‌سه‌رده‌كات، په‌یوه‌ندی به‌ناوخۆی پارتی و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو ئه‌و حزبه‌وه‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌كێشه‌كانی ناوخۆی پارتییه‌وه‌ نییه‌، خۆی ده‌توانێت ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ربكات، به‌جۆرێك كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم یاخود پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ".

سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ پارتی‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم پۆستێكی گرنگه‌و باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌ له‌هه‌رێم، ناكرێت به‌په‌له‌په‌ل و هه‌ڵه‌داوان كاری بۆ بكرێت و یه‌كلایی بكرێته‌وه‌".


SNN:

شاهۆ خواڕه‌حم

  2 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 10:16AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.