هەواڵ
له‌سه‌ر هه‌رزانكردنی نرخی ئینته‌رنێت ڕونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌رزانكردنی نرخی ئینته‌رنێت ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش پێیوایه‌، نرخه‌كان به‌به‌راورد به‌ساڵانی پێشوو هه‌رزانكراون.

ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ هه‌رزانكردنی نرخی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌هه‌رێم له‌ئارادانییه‌، چونكه‌ نرخه‌كان به‌به‌راورد به‌ساڵانی پێشوو هه‌رزانكراون".

وتیشی‌:"سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌هه‌رێم ئۆفه‌ری هه‌رزان و گرانیان هه‌یه‌و كارته‌كانی فرۆشتنیان چه‌ند جۆرێكن، بێگومان هێڵه‌ خێراكان نرخیان زیاتره‌ له‌هێڵه‌ خاوه‌كان، هه‌رزانكردنی ‌هێڵه‌كانیش په‌یوه‌ندی به‌كێبڕكێی كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێته‌وه‌ هه‌یه‌".

وه‌كو ئه‌و وتی‌:"واته‌ بۆ زیادكردنی به‌شداربوو، هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت به‌رده‌وام نرخه‌كانیان كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و كێبڕكێ له‌نێوانیاندا دروستده‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 هەفتە پێشتر - Jan 12 2019 10:53AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.