هەواڵ
ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ماتۆڕ سكیلیان هه‌یه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگاداریه‌ك سه‌باره‌ت به‌ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی لێخوڕینی ماتۆڕ سكیل بڵاوده‌كاته‌وه‌و وته‌بێژی هاتووچۆش ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م كاره‌كانی له‌ناو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واو ده‌كرێت.

ڕائیدی هاتووچۆ سه‌ڵاح عه‌لی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌SNNی راگه‌یاند: له‌یاسای عیراقیدا هاتوه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت مۆڵه‌تی لێخوڕینی ماتۆڕ سكیل ده‌ربكه‌ن  پێویسته‌ ته‌مه‌نیان(16ساڵ) ته‌واوكردبێت و دانیشتوی عیراق بێت.

وتیشی: له‌ئێستادا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ئه‌و مۆڵه‌ته‌ ده‌رده‌كرێت، پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن پێویسته‌ وێنه‌یه‌كی(پێناسی باری شارستانی،  ڕه‌گه‌زنامه‌، كارتی زانیاری،  له‌گه‌ڵ 8 وێنه‌) بهێنێت ئه‌وكات نامیلكه‌ی ماتۆڕ سكیل به‌ده‌ست ده‌هێنن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی تر تایبه‌ت به‌ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی لێخوڕینی ماتۆڕ سكیل هه‌ر له‌ناو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واو ده‌كرێت" و كه‌سی داواكار ده‌بێته‌ خاوه‌نی مۆڵه‌تی ماتۆڕسكیل.


SNN:

كۆسار مه‌حمود

 هەفتە پێشتر - Jan 12 2019 11:18AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.