هەواڵ
زانیاریه‌كی‌ گرنگ له‌باره‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت
پارتی دیموكراتی‌ كوردستان دڵنیایی ده‌دات به‌فه‌رمانبه‌ران كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم هیچ نیازێكی نییه‌ ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت بۆئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت لاببات، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتیش له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ده‌رماڵه‌كان ڕێكبخرێته‌وه‌و بگونجێت له‌گه‌ڵ دۆخی دارایی هه‌رێم".

ڕێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "یه‌كه‌م كاری ئێمه‌ وه‌كو پارتی له‌په‌رله‌مان ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت دروستبكه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌شێك له‌كارنامه‌كه‌یی و بڕیاری حكومه‌ت به‌ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌بێت پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نه‌هێڵرێت".

وتیشی:"هیچ ده‌قێك له‌ناو پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌موچه‌و ده‌رماڵه‌و خانه‌نشینی نه‌هاتوه‌ كه‌ باس له‌بڕینی ده‌ماڵه‌ی هه‌ندێك له‌وه‌زاره‌ته‌ جیاوازه‌كان بكات، به‌ڵكو باسی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ كراوه‌، ئه‌مه‌ش جیاوازه‌ له‌بڕینی‌ ده‌رماڵه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی ده‌شڵێت:"له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین ده‌رماڵه‌ ڕێكبخرێته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌ك بێت بگونجێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی دارایی هه‌رێم، به‌ڵام پێموانییه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت".

لێدوانی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ پارتی‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتر له‌لێدوانێكدا بۆ SNN د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو، "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش هه‌ڵبگرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری ده‌رماڵه‌كان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌روه‌ك ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی لێده‌كاته‌وه‌".


SNN:

شاهۆ خواڕه‌حم

 هەفتە پێشتر - Jan 12 2019 12:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.