هەواڵ
یه‌كێتی‌ واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كانی‌ سلێمانی‌-توركیای‌ راگه‌یاند
یه‌كێتیی نیشتمانی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی نێوان توركیاو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت، وته‌بێژی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت"له‌دوای رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌وه‌ گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌". 

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌دوای رۆژی 20ی 1ی 2019ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ توركیا، سه‌عدی  پیره‌ وتی:"تائێستا هیچ قسه‌یه‌كمان له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی  نوێنه‌رایه‌تیمان له‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا  نه‌كردوه‌".

رۆژی‌ 11ی‌1ی‌2019، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌  روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌  دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی توركیاو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دراون و  راشیده‌گه‌یه‌نێت،"دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ هاووڵاتیانی كه‌ به‌گه‌یشتنی  بڕیاره‌كه‌، ده‌ستبه‌جێ بۆ هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین". 


SNN:

خێڵان رەئوف

 هەفتە پێشتر - Jan 12 2019 1:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.