هەواڵ
هاوڵاتیە كوردەكان ئازادكران..بزانە چەند پارە وەرگیراوە
ئەو سێ هاوڵاتیەی ماوەیەك لەمەوبەر لەگوندێكی سەربەقەزای خورماتوو لەلایەن داعشەوە ڕفێنران، لەبەرامبەر بڕە پارەیەك ئازادكران، SNNیش وردەكاریی و زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشكرادەكات.

ڕۆژی 24ی 12ی 2018،  تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی (جنگڵاوە)یاندا كە گوندێكی كوردنشینە لەسنوری قەزای داقوق، لەو پەلامارەدا تیرۆریستان سێ‌ هاوڵاتی كوردیان ڕفاند.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای خورماتوو بەSNNی ڕاگەیاند، "ئێستا پەیوەندیم بەكەسوكاری ئەو سێ هاوڵاتیەوە كردو پێیانڕاگەیاندم كە شەوی ڕابردوو لەبەرامبەر سێ دەفتەرو نیو دۆلاردا هەرسێكیان ئازادكراون".

وتیشی:"ئەو سێ هاوڵاتیە ڕفێنراوە هێنراونەتە نزیك ڕەشادو كاتژمێر 5ی ئەم بەیانیە كەسوكارەكانیان چونەتە ئەو گوندەو سێ هاوڵاتیەكەیان هێناوەتە كەركوك، كەمێك پێش ئێستاش گەیەنرانەوە خورماتوو".

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرسێ هاوڵاتیەكە كوردن و یەكێكیان خەڵكی گوندی (پارە پارە)یەو دوانەكەی دیكەش خەڵكی گوندی (جنگڵاوە)ن و دانیشتوی گوندی (پارە پارە)ن.


SNN:

شادان حەسەن

 هەفتە پێشتر - Jan 12 2019 3:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.