هەواڵ
عیراق داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات
وەزارەتی بەرگری حكومەتی عیراق داوایەك ئاڕاستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات بۆئەوەی لە خانەقینەوە تاوەكو شنگال هێزێكی هاوبەش پێكبهێنن، فەرماندەیەكی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت: هەموو ئامادەكارییەك كراوە، بەڵام مەرجی ئەوەمان هەیە كە نابێت تەنیا ژووری عەمەلیات پێكبهێنرێت، دەمانەوێت هێزی هاوبەشیش دروست بكرێت.

لیوا روكن مەریوان محەمەد، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو بە SNNی راگەیاند: وەزارەتی بەرگری عیراق داوای لەوەزارەتی پێشمەرگە كردووە، لەخانەقینەوە تاوەكو شنگال پێكەوە ئەو ناوچانە بپارێزن و هێزی هاوبەش پێكبهێنرێت، بۆ لەناوبردنی گروپە تیرۆریستییەكان.

وتیشی: "وەزارەتی پێشمەرگە ئەم دەرفەتەی بەهەل زانیوە بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانەو كۆبوونەوەكی لەگەڵ هێزەكانی (70 و 80) كردو ئێمەش ئامادەكاریمان دەربڕی كە بۆ هەموو ناوچەكان ژووری عەمەلیات دروستبكرێت، بەمەرجێك تەنیا ژووری عەمەلیات نەبێت و هێزی هاوبەش دروستبكرێت".

راشیگەیاند: بەمنزیكانە كۆبوونەوەی دیكە دەكرێت بۆ رێكخستنی ئیشوكارەكان، ئێمە لەسەرتاسەر شوێنەكانی خۆمان خەڵكمان داناوەو هێزی ئامادەشمان هەیە، چاوەڕێی پێشنیازی وەزارەتی بەرگری عیراقیش دەكەین، بەڵام تەنیا تەنیا بەژووری عەمەلیات رازی نابین، دەمانەوێت هێزی هاوبەشیش دروست بكرێت.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Jan 12 2019 8:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.