هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی لەسەر دزینی ئۆتۆمبیل دێتە دەنگ
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رێوشوێنی توند بۆ بەرگرتن لە دزینی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان دەگرێتەبەر، بەرپرسێكی پۆلیسیش رایدەگەیەنێت: بەبێ ناسنامەو كارتی زانیاری، كلیل و سویجی ئۆتۆمبیل بۆ هیچ كەسێك دروستناكرێت.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە ئەمساڵ تاڕادەیەك روداوی دزینی ئوتومبێل بەراورد بە ساڵی پار كەمیكردووە، بەڵام بەهاوكاری ئاسایش، چەندین رێوشوێنمان بۆ بەرگرتن لەو دیاردەیە گرتۆتەبەر.

وتیشی: ساڵی رابردوو، باندی تایبەت بە دزینی ئوتومبێلمان دەستگیركردووەو چەند حاڵەتی دیكەش تۆماركراوە، كە تۆمەتبارەكان دەستگیركراون.

ئاشكراشیكرد، لەئێستادا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و ئاسایشەوە رێوشوێنێكی توند گیراوەتەبەر بۆ ئەو كەسانەی سویچی ئوتومبێل، یاخود كیلیلی قاسەی تایبەت بەهەڵگرتنی پارە لەكلیلسازەكان داوا دەكەن، دەبێت پێشوەختە كارتی زانیاری و ناسنامەی خۆی بداتە كلیلسازەكە، ئەو كات كلیلەكەی بۆ دروستدەكاتەوە، وتیشی ئەوەش بەردەگرێت لەو حاڵاتەی ببێتە هۆی دزینی ئوتومبێل.


SNN:

سامان بەختیار

  2 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 9:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.