هەواڵ
دوا بڕیار له‌باره‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نرخه‌وه‌ ده‌درێت...ڕێژه‌كه‌ی دیاریكرا
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ پشكنین له‌تاقیگه‌ پزیشكییه‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: نرخه‌كانمان دیاریكردووه‌، به‌لاَم به‌هۆكارێك تائێستا نه‌خراوه‌ته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

مزه‌فه‌ر یابه‌، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ تاقیگه‌كان له‌وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، SNNی راگه‌یاند: پێشتر به‌هۆی قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌، له‌ساڵی‌ 2015 له‌ وه‌زاره‌ت چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامداو  بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی‌  نرخی‌ پشكنین له‌ تاقیگه‌ ئه‌هلییه‌كان درا.

وتیشی: بڕیاردرا نرخی‌ پشكنین له‌ سه‌نته‌ری‌ شاره‌كان به‌ڕێژه‌ی‌ 30% و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كانیش به‌ڕێژه‌ی‌ 40% كه‌مبكرێته‌وه‌.

ئاشكراشیكرد بۆ هه‌مان مه‌به‌ست نوسراومان ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كرد، بۆئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی‌ دانانی‌ سزاكان بدات، به‌لاَم تائێستا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ وه‌لاَمی نوسراوه‌كه‌مان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، باسی له‌وه‌شكرد كه‌ دیارینه‌كردنی‌ سزاكان، وایكرد نرخی‌ پشكنین له‌تاقیگه‌ ئه‌هلییه‌كان جیاوازبێت و هه‌ر تاقیگه‌یه‌ك به‌ ئاره‌زووی خۆی نرخێك بۆ پشكنینه‌كان دابنێت.

راشیگه‌یاند ئێمه‌ هه‌وڵمان بۆ دابه‌زاندنی‌ نرخی‌ پشكنین له‌تاقیگه‌كان داوه‌، به‌لاَم كه‌ سزا بۆ سه‌رپێچیكاران نه‌بێت  و چاودێرییان نه‌كرێت، هه‌ر تاقیگه‌یه‌ك خۆی نرخێك بۆ جۆری‌ پشكنینه‌كان دیاریده‌كات.


SNN:

سامان به‌ختیار

  2 مانگ پێشتر - Jan 13 2019 8:29AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.