هەواڵ
موچه‌ی سێ مانگی ئه‌م توێژه‌ به‌سه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ خه‌رجده‌كرێت
سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ ده‌دات كه‌به‌هۆی گۆڕانكاری له‌رێنماییه‌كان دووباره‌ سودمه‌ند ده‌بنه‌وه‌ له‌وه‌رگرتنی‌ موچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامێتی‌، راشیده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رچه‌نده‌ پێناچێت موچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی ساڵی رابردوو وه‌ربگرن، به‌ڵام دوای‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت، موچه‌ی‌ سێ مانگیان به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ خه‌رجده‌كرێت.

سامان حسێن، سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستان، به‌SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی‌ سوودمه‌ند ده‌بنه‌وه‌ له‌وه‌رگرتنی‌ موچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامێتی‌  و رێنماییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌، له‌لایه‌ن وه‌زیری كاروباری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ به‌وه‌كاله‌ت، نوسراویان بۆكراوه‌، به‌لاَم ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشانبدات.

وتیشی: تا ئه‌وكاته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌دات، حجز له‌سه‌ر موچه‌كه‌یان لانابرێت و هه‌ر بۆیه‌ چاوه‌روانده‌كرێت موچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی ساڵی رابردووی ئه‌و كه‌م ئه‌ندامانه‌ خه‌رجنه‌كرێت.

رونیشیكرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌وا موچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ 9 و 10 و 11یان به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ بۆ خه‌رجده‌كرێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

  2 مانگ پێشتر - Jan 13 2019 8:56AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.