هەواڵ
سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م مووچه‌خۆرانه‌ دابه‌شده‌كرێت
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكرایكرد، دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ سێ‌ سبه‌ینێش به‌رده‌وامده‌بێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ناوی‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ موچه‌یان پێده‌درێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ SNN له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتوه‌، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 13ی 6ی 2019 دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ سێ‌ به‌رده‌وامده‌بێت.
به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، "سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ریی دابه‌شده‌كرێت و كه‌مێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ بانكه‌كان له‌دابه‌شكردنی‌ ئه‌و موچه‌یه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌".
سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی‌ دیكه‌ له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتودا چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 15ی 6ی 2019 موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ بۆ مانگی‌ سێ ڕابگه‌یه‌نرێت كه‌ بڕیاره‌ له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتودا موچه‌یان پێبدرێت".



SNN:

سامان به‌ختیار

 3 ڕۆژ پێشتر - Jun 12 2019 2:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.