هەواڵ
وادەی دەستپێکردنەوەی ڕاوی ماسی ئاشکرادەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی وادەی کۆتاییھاتنی وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی ڕادەگەیەنێت، بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەش تەئکیددەکاتەوە، "بەگوێرەی گۆڕانکارییەکان وەزری قەدەغەکردن و دەستپێکردنەوەی ڕاوی ماسی گۆڕانکاری بەسەردادێت".

ڕزگار حەمەخدر جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە کۆتا ڕۆژی وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسیەو ١٦ مانگ دەکرێتەوە".

وتیشی:"بەگوێرەی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماو گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا، گۆڕانکاری لەوەرزی قەدەغەکردن و کردنەوەی ڕاوی ماسی دروستدەبێت، چونکە وەرزی قەدەغەکردن پەیوەندیدارە بەبەرزبونەوەی پلەی گەرما".

ڕونکردنەوەی زیاتریداو تەئکیدیکردەوە، "کاتێک پلەی گەرمی ئاو گەیشتە ١٨ پلە، وەزری دانانی گەرای ماسی دەستپێدەکات، بۆیە لەوکاتەدا ڕاوکردن قەدەغەدەکرێت، کاتێکیش پلەی گەرمی ئاو گەشتە ٣٠ پلە، قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی ھەڵدەگیرێت و کۆتایی بەوەرزی زاووزێ و دانانی گەرای ماسی دێت، بۆیە ساڵانە بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی دەگۆڕێت".

جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو، "ئەمساڵ ١٤ی ٣ی ٢٠١٩ ڕاوی ماسی قەدەغەکرا، بەڵام ڕۆژی ١٥ی ٦ی ٢٠١٩ دەستپێدەکاتەوە".


SNN:

سۆران سەعید

 3 ڕۆژ پێشتر - Jun 12 2019 3:42PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.