هەواڵ
سلێمانی .. وادەی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ئاشکرادەکرێت
ھەرچەندە بڕیاردراوە لەنانەواخانە و سەمونخانەکان لەجیاتی زەرفی نایلۆن، زەرفی کاغەز بەکاربھێنرێت، بەڵام تائێستا بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، قائیمقامیەتی سلێمانیش وێڕای خستنەڕووی گرفتێکی بەردەم بڕیارەکە وادەی جێبەجێکردنەکەی ئاشکرادەکات.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەSNNی راگەیاند: کۆمەڵێک سەرچاوەمان بۆ دابینکردنی زەرفی کاغەز ئامادەکردووەو چاوەڕێین ئەو کەمیەتە بگاتە ناوشار  تاوەکو ھیچ ئاستەنگێک لەدابینکردنەکەیدا دروست نەبێت، ھەرکات ئەو کەمیەتە دابینکرا بڕیارەکە بەتەواوی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی: ئەوەی بۆتە ئاستەنگ لەئێستادا ئەوەیە، جیاوازی نرخ ھەیە لەنێوان زەرفی نایلۆن و زەرفی کاغەز، چونکە یەک کیلۆ زەرفی نایلۆن کە بەدوو ھەزار و ٥٠٠ دینارە  ١٣٠پارچەی تێدایە، بەڵام زەرفی کاغەزەکە ٣٠دانەی تێدایە، بۆیە دەمانەوێت چارەسەری ئەو بابەتە بکەین ئەوکاتە بەتەواوی بیخەینە بازاڕەوە، چونکە نامانەویت کێشی نان و ژمارەکەی کەمبکەینەوە یاخود لەسەر ھاوڵاتیان نرخەکەی گران بکەین.

لەبارەی ھەوڵەکانیان بۆچارەسەری ئەو گرفتە، ڕایگەیاند: پێشتر یەک کارگەی دروستکردنی زەرفی کاغەز ھەبوو ئێستا زیاتر لەیەک کارگە ھەیە، ئەگەر لەدەرەوەی وڵاتیش ھاوردە بکرێت ئاساییە، چونکە پارەی ئێرانی دابەزیوە و گران ناکەوێت.

گۆران قادر ئەوەشی خستەڕوو، لەچەند ڕۆژی داھاتوودا ئەو کێشانە چارەسەر دەکرێت و بەرنامەکە جێبەجێ دەکرێت، لەقۆناغی دووەمیشدا بەسەر کۆمەڵێک شوێنیتردا جێبەجێی دەکەین، بەتایبەت ئەوانەی خزمەتگوزاری گەیاندنی خواردن دەکەن.


SNN:

سۆران سەعید

 3 ڕۆژ پێشتر - Jun 12 2019 5:31PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.