هەواڵ
دواین نرخی دۆلارو نەوت
ئێوارەی ئەمڕۆ 12ی 6ی 2019، لەكاتی داخستنی دەرگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێمی كوردستان، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی دابەزی، نرخی نەوتیش لەبازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوەبینی.

نوسینگەی سندی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان لەشاری سلێمانی نرخی دراوەكانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كە بەمشێوەیەیە:

100دۆلاری ئەمریكی 120 هەزارو 200 دینار.

100یۆرۆ 135 هەزار دینار.

100پاوەن 151 هەزار دینار.

100هەزار تمەنی ئێرانی 9 هەزارو 500 دینار.

100لیرەی توركی 20 هەزارو 500 دینار.

بەیانی ئەمڕۆش نرخی 100دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بەدیناری عیراقی 120 هەزارو 300 دینار بوو.

لەلایەكی دیكەشەوە، بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردووە، بەشێوەیەك كە ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ (61)دۆلارو (78) سەنت دابەزیوە، لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە (63)دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرا.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 ڕۆژ پێشتر - Jun 12 2019 5:45PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.