هەواڵ
داوایەکی بەپەلە لەعادل عەبدولمھەدی دەکرێت
ئەمڕۆ ١٢ی ٦ی ٢٠١٩، لیژنەی مافی مرۆڤ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق میوانداری بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی عیراقی کردو گفتوگۆ لەسەر کێشەو گیروگرفتەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرا.

دوای کۆبوونەوەکەش، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، د.بەختیار شاوەیس ئەندامی لیژنەکە راگەیاند: لەئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیەدا بۆمان دەرکەوت، کۆمەڵێک مەلەفی جیاواز لەفەرمانگەی گشتی چاکسازییەکانی عیراقدا ھەیە، کە پێویستی بەچارەسەرکردن ھەیە.

وتیشی:"وەکو لیژنەی مافی مرۆڤ داوا لەسەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین بەزووترین کات کاندیدێک بۆ وەزیری داد پەسەند بکات، بۆئەوەی بەشێک لەو کێشانە چارەسەر بکرێت کە لەگرتوخانەکاندا و فەرمانگەی چاکسازییەکاندا ھەیە".




SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 ڕۆژ پێشتر - Jun 12 2019 6:57PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.